وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا تۆمەتێك رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا تۆمەتی گرانكردنی نرخی خۆراك بەهۆی گرێبەستێكی وەزارەتەكە، رەتدەكاتەوە.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیادا هاتووە، راپۆرتەكانی هەبوونی گەندەڵی دوورن لە راستییەوە، نرخی خۆراكیش بەپێی یاساكانی وڵات رێكخراوە.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكرد، بەهۆی هەستیاری دۆخی ئۆكرانیا، لێكۆڵینەوە لە هەبوونی گەندەڵی دەكەن و لە كاتی هەبوونی گەندەڵی، تاوانباران سزا دەدەن.

ئەوەش دوای ئەوەهات میدیاكانی ئۆكرانیا بڵاوییان كردبووەوە، بەهۆی گرێبەستێكی وەزارەتی بەرگری وڵاتەكە، نرخی خۆراك بۆ دوو هێندە و سێ هێندە بەرزبووەتەوە، گرێبەستەكەش لە ساڵی 2023 كراوە و بەهاكەی نزیكەی 350 ملیۆن دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا