قاعیدە و تاڵیبان تا ئێستا پەیوەندییان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا، هۆشداری دەدات، سەبارەت بە مەترسی ڕێکخراوی قاعیدە.

جەنەراڵ مارک میلی سەەرۆژی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی لە ئەمریکا، هۆشداری دەدات سەبارەت بە دروست کردنی مەترسی لە لایەن ڕێکخراوی قاعیدەوە لە ئەفغانستان، لەسەر ئەمریکا لە ماوەی 12مانگدا.

میلی وتی، بزوتنەوەی تاڵیبان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕێکخراوەکەو ئەو بەرپرسانەی ڕووداوی 11ی سێپتێمبەر نەپچڕاندووە.

جەنەراڵ میلی و لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، وەڵامی لیژنەی کۆنگرێسیان دایەوە، سەبارەت بە کشانەوەیەکەیان لە مانگی ڕابردوودا لە ئەفغانستان.

حکومەتی ئەفغانستاه ڕوخا، لە کاتێکدا تاڵیبان بە خێرایی حکومی ئەو وڵاتەی گرتە دەست، سیناتۆر جاک ڕێیدیش وتی، یاسا دانەران دەیانەوێت لەوە تێبگەن، کە ئایا ئەمریکا نیشانەکانی حکومەتی بەرەو ڕوخان لەدەست داوە یاخود نا.

وتتیشی ئەمریکا لە ئێستادا، ئەرکی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، لە ئەفغانستان لە ئەستو دەگرێت و ئامادەکاری بۆ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا