نێچیرڤان بارزانی: ڕۆژی 1ی 10 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 1ی 10 خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی شوباتی 2022 نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێم بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عێراقی واژۆ كرد.

ئەو فەرمانە کە بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005، یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، هەمواركراو، ڕۆژی 1ی 10ی 2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرا.

هەر بەپێی ئەو فەرمانە، پێویستە لایەنەکانی وەک پەرلەمان و حكومەت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن جێبەجێ بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا