ئاسایشی خۆراکی عێراق لە ژێر مەترسیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی خواردن و کشتوکاڵی فاو ی جیهانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، 44 دەوڵەت پێویستیان بە هاوکاری دەرەکی هەیە بۆ پاراستنی خۆراک، یەکێک لەو 44 وڵاتەش عێراقە، بەهۆی وشکە ساڵی بارودۆخیی نا ئاساییەوە ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا کەوتۆتە مەترسیەوە.

ڕێکخراوەکە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە پێوانەی نرخ لە مانگی چوارەمدا بۆ خۆراک بەرزبووەتەوە بەهۆی خواستێکی زۆرەوە لەسەری، بە تایبەت گەنم و شیرەمەنیەکان.

ئاماژەیان بەوەشدا، وشکە ساڵی و باورودۆخی نا ئاسایی کاریگەرییان لەسەر خۆراک دروست کردووە، لە 44 وڵات لە جیهاندا، بە تایبەت لە ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، ئەم وڵاتانەش 33 وڵات لە ئەفریقیاو 9 وڵات لە ئاسیاو 2 وڵات لە باشوری ئەمریکا.

ڕوونیشیان کردەوە، ئەو وڵاتە ئاسیاییانەی پێویستیان بە یارمەتی خۆراک هەیە بریتین لە(عێراق، پاکستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش، یەمەن، سوریا، لوبنان، میانمار و کۆریای باکور).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا