تیمێکی تەکنیکی ئێران سەردانی سعودیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا تیمێکی تەکنیکی ئێران، بۆ پشکنین و ئامادەکاری دەربارەی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕیاز سەردانی سعودیە بکات.

عەلی رەزا عینایەتی، بەڕێوەبەری بەشی کاروباری ئەنجومەنی هاوکاری لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ڕایگەیاند، بەمەبەستی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕیاز شاندی ئێران بەرنامەی سەردانەکەی بۆ سعودیە لەشاری جددە دەخاتەڕوو.

ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکە تەکنکییەکەی ئێران لە دوو گروپ پێکهاتووە، یەکێکیان دەچێتە ڕیاز و یەکێکی دیکەشیان بەرەو جددە دەڕوات.

لەکاتێکدا، دوێنی یەک شەممە 9ی نیسان، تیمێکی تەکنیکی سعودیە بەمەبستی پشکنین و ئامادەکاری دەربارەی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان گەیشتنە تاران، ئەم سەردانانەش لەدوای ڕێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە بەنێوەندگیری چین بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوولا دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا