لەبارەی تەشەنەسەندنی زیاتری کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی بەرزبوونەوەی ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرئەنجامی کارەساتباری لێ دەکەوێتەوە.

نووسینگەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەر بە ڕێکخراوەکە کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەخۆدەگرێت، ڕایگەیاندووە، دوای هەشت هەفتە لە دابەزینی ئامارەکانی توشبوون و مردن جارێکی دیکە زیادبوونێکی بەرچاو لە ژمارەی توشبووان لە هەریەک لە وڵاتانی لیبیا و عێراق و ئێران و تونس بەدیدەکرێت، ئەمە جگە لەوەی لە لوبنان و مەغریبیش پێشبینی زیادبوون دەکرێت.

نووسینگەی هەرێمایەتی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە ئەگەری بەردەوامی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان لە هەفتەکانی داهاتوو دەرئەنجامی کارەساتباری لێبکەوێتەوە.

لە راگەیندراوەکەدا هاتووە، کۆی گشتی حاڵەتەکانی کۆڤید-19 لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە پاکستان، ئەفغانستان، سۆماڵ و جبۆتی و هەروەها وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگرێتەوە، 11 ملیۆن  و 400 هەزار کەسی تێپەڕکردووە، هاوکات ئەو مردنانەی تۆمار کراوە 223 هەزار کەسی تێپەڕکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا