پۆڵەتیك پرێس
دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاویكردەوە، 53 فەرمانی دەستگیركردن و بانگھێشتكردن بۆ لێكۆڵینەوە بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەك بەرپرسی باڵا لەعێرلق دەركراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی دەستەی دەستپاكی عێراق لەماوەی یەك مانگدا ھەشت فەرمانی دەستگیركردن و ٤٥ فەرمانی بانگھێشتكردن بۆ لێكۆڵینەوە بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەك بەرپرسی باڵا دەركراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، فەرمانەكان بۆ سێ ئەندامی ئێستا و ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی عێراق و وەزیرێكی سێ وەزیری كابینەكانی پێشوو دوو پارێزگاری ئێستا و حەوت بەڕێوەبەری گشتی ئێستا و حەوت بەڕێوەبەری گشتی پێشوو و ٢٣ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەركراوە.