بڕێكی دیكەی پارە دزراوەكەی دزی سەدە گەڕێندرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی عێراق زیاتر لە چوار ملیار دیناری تری لە پارە دزراوەكەی دەستەی گشتی باجەكان گەڕاندەوە و دەستەی دەستپاكیش سكاڵا لەسەر وەزیرێك تۆمار دەكات.

دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەكەی دەستەی گشتی باجەكان كە بە دزی سەدە ناسراوە، توانیویانە زیاتر لە چوار ملیار دیناری تر بگەڕێننەوە لە كۆی 17 ملیار دینار كە لەلای یەكێك لە تۆمەتبارەكانە.

وتیشی، هەموو ئەو پارانەی دەگەڕێنرێنەوە لە لقێكی بانكی رافیدەین لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق كۆدەكرێتەوە تا ئەو كاتەی هەموو پارەكە دەگەڕێنرێتەوە و دواتر رادەستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.

باسی لەوەشكرد، لە دوو رۆژی رابردوودا 80 ملیۆن دۆلاری تر لە ئەمریكاوە دەگەڕێننەوە بۆ عێراق كە لەسەردەمی رژێمی پێشوو بە نایاسایی براوەتە دەرەوە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە وەزیرەكانی حكومەتی عێراق كێشەی بۆ كارەكانیان دروستكردووە و جگە لەوەی سەرۆك وەزیرانیان ئاگاداركردوەتەوە، لە دادگاش سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن، بەڵام ناوی وەزیرەكەی ئاشكرا نەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا