خێزانێكی كورد لە بەغدا سەربڕان

پۆڵەتیك پرێس:

خێزانێكی كورد كە سێ كەسن لە شاری بەغدا سەربڕان.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی عێراق، سێ كەس ئەندامی خێزانێك كە بریتین لە باوك و دایك و كچەكەیان نیشتەجێی بەغدا و كوردن، بە سەربڕاوی لەماڵەكەی خۆیاندا دۆزراونەتەوە.

تاكو ئێستا هیچ روونكردنەوەیەكی فەڕمی لەسەر رووداوەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام هەندێك سەرچاوەی رۆژنامەنووسی وتویانە، لەسەر دزیكردن بووە.

لە ماوەكانی رابردوودا چەندین تاوانی كوشتن و تیرۆر لە عێراق روویانداوە بەتایبەت لە دوای هاتنەسەری كاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام تاكو ئێستا تاوانباران نەدۆزراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا