پۆڵەتیك پرێس
دەستەی دەستپاكی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سێ ئه‌فسه‌ری باڵای كه‌ركوك دەركرد، كە یەكێك لەو ئەفسەرانە كوردە.
دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوو فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دوو ئەفسەری پلە باڵای پارێزگاکە جێبەجێ کردووە کە پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکەیان وەرگرتووە”.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەفسەرێکی دیکەش کەپێشتر پۆستی یاریدەدەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی هەبووە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كهش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه ده‌رچوه، به پشت به‌ستن به وبڕگانه‌ی مادده‌ی 340 له یاسای سزادانی عێراقی.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەسەرەتای دەستبەكاربونیدا كازمی جەختی لەوە كردەوە سەرجەم ئەو كەسانە دەستگیردەكرێن كە دەسەڵاتەكانیان بۆ گەندەڵی و مەبەستی خراپ بەكارهێناوە، پێشتریش چەندین بەرپرسی دیكە بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی دەستگیركراون.