بەرپرسێكی باڵا لە كەركوك بە شەش ساڵ زیندانی كردن سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی دیوانی پارێزگای كەركوكدا سەپێندرا.

دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەكانی كەركوك بە غیابی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و چاودێری لە پارێزگای كەركوكدا سەپاندووە، كە تۆمەتبار بووە بە پێشێلكردنی یاسا و زیادەڕەویكردن لە خەرجكردنی پارە بۆ پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی فەرمانگەی ڤێتەرنەری لە ناحیەی ریاز.

جگە لە زیندانیكردن، سزاكە قەدەغەی گەشتكردن بۆ دەرەوەی عێراق و دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی سزادراوەكەش دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا