حزبە كوردییەكان یەكدەنگن بۆ چارەسەری كێشەكانی كەركوك

پۆڵەتیك پرێس

لایەنە سیاسییەکوردیەکانی كەركوك یەكدەنگن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی شاری كەركوك و بڕیاریانداوە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و عێراق لە كێشەی خزمەتگوزاری و ئەمنییەكانی شارەكە ئاگاداربكەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، حزبە كوردستانییەكان لە مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی كۆبوونەوە لەسەر پرسی خزمەتگوزارییەكانی شارەكە و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند: ماوەیەكە بێدەنگیمان هەڵبژاردووە لەسەر كۆی پرسەكان لە كەركوك چ پرسی خزمەتگوزاری بێت یان سیاسی بێت یان ئەمنی بێت، بەڵام لەمەودوا حزبە كوردستانییەكانی كەركوك بە تێكڕا بڕیارمان داوە لەسەر كۆی دۆسییەكان هەنگاوبنێین، بۆ ئەو مەبەستە، هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و عێراق لە كێشەكانی شاری كەركوك ئاگادار دەكەینەوە.

حزبە كوردستانییەكانی كەركوك بڕیاریانداوە بۆ ئەو مەبەستە هەموو رێگایەكی مەدەنی بگرنەبەر هەر لە داخستنی بازاڕو مانگرتنەوە تا ئاگاداركردنەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان و خاچی سور و هاوپەیمانان و كونسوڵگەرییەكان و باڵیۆزخانەكان تا ئەوكاتەی هەموو پێداویستییەكان بۆ كەركوك دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا