پەكەكە: ئامادەین بە تاكتیكی نوێوە شەڕی داعش بكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ئامادەیی خۆی بۆ شەڕی داعش لە هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و وتەبێژی هەپەگە رایگەیاند، ئامادەن پارێزگاریی لە گەلی خۆیان بكەن، ئەگەر بە پێویست بزاندرێت و ڕێگەیان پێبدرێت، دەشڵێت: ئەو هێزانەی لە بەرامبەر گەریلادا جێگیركراون پێویستە لە بەرامبەر دووژمنانی گەلەكەماندا جێگیربكرێن.

سەردار یەكتاش، وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە بۆ میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، ئامادەیی هەپەگەی بۆ شەڕی داعش لە هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە وتی: لە دەروروبەری كەركوك جموجوڵی داعش هەیە و گۆڕدراوە بۆ هێرشكردن، خەڵكی مەدەنیی و پێشمەرگە شەهید دەبێت، بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و گەلی باشوور دەكەین.

دەشڵێت: داعش كە لەلایەن شەڕڤانانی ئازادیی كوردەوە تێكشكێنراوە، ئێستا دووبارە هێرشەكانیان بۆسەر گەلەكەمان زیاتر نیگەرانمان دەكات.

لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە كەركوك، وتی: ئەو جموجوڵ و سەرهەڵدانەوەیە ئەنجامی پیلانێكە و توركیا لەو پیلانەدا بەدەر نییە، بە تایبەت لێدوانەكانی ئەو گروپانەی توركیا دروستی كردوون لە ناوچەكەدا ئەو ئەو هێرشانەی داعش هەیە، باشتر لە پیلانەكە تێدەگەین.

وتەبێژی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئامادەی گەریلاكانی كوردستانی دەربڕی بۆ پاراستنی خاكی كوردستان لە دەستی داعش و ئەوەی خستەڕوو: پاراستنی گەلەكەمان بە ئەركی خۆمان دەزانین و ئەگەر پێویست بە ئێمە بكات و ڕێگەمان بدرێت، ئێمە وەك هەپەگە ئامادەین گەلەكەمان لەو ناوچانە بپارێزین.

ئاشكرایشی كرد، ئەو هاوكارییانەی بۆ پێشمەرگە نێردراون لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە بەرامبەر گەریلادا لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیادا جێگیركراون، لەكاتێكدا پێویستە ئەو هێزانە لەجیاتی ئەوەی لە دژی گەریلا بوەستێنرێنەوە لە دژی دووژمنانی گەلی كورد جێگیركرابانایە و جێگیركردنی هێز لەبەرامبەر گەریلادا، خزمەت بە دۆزی كورد ناكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا