پەكەكە بە چەكی قورس هێرشیكرد و توركیاش چەكی كیماوی بەكارهێنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی پەكەكە لە گردی دووپشك لە هەرێمی هەفتانین، دووجار بە چەكی قورس هێرشیانكردە سەر سوپای توركیا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) لەسەر چالاكیی گەریلاكانی دژبە سوپای توركیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ڕۆژی7 ی ئەم مانگە، لە مەیدانی منین لە دژی داگیركەران لەسەر گردی دووپشك لە هەرێمی هەفتانین، دووجار بە چەكی قورس و سەركەوتووانە دووژمن كرایە ئامانج.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، دەوڵەتی داگیركەری تورك لە هەرێمی ئاڤاشین لە بەرامبەر بەرخۆدانی سەركەوتووانەی گەریلا داماوە و بە ڕێبازی شەڕی چەپەڵ هێرش دەكاتە سەر تۆنێلەكانی شەڕ، هەموو ڕۆژ ڕێژەیەكی زۆر گازی كیمیاوی بەكاردێنێت و تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات.

روونیشیكردووەتەوە، سوپای تورك،9 ی ئەم مانگە لە هەرێمی ئاڤاشین، پێنج جار بە گازی كیمیاوی هێرشی كردە سەر تۆنێلەكانی شەڕ، لە مەیدانی وەرخەلێ، هەمان ، تۆنێلەكانی شەڕیان لە گردی سۆر و وەرخەلێ بۆردوومانكرد.

ئەوەش هاتووە: ڕۆژی 9 ی ئەم مانگە ، مەیدانی كافیا لە هەرێمی گارە، بە فڕۆكەی جەنگیی دووجار بۆردوومانكرا.

هاوكات هەمان رۆژ، هێلیكۆپتەر بەسەر مەیدانەكانی بانیستا، تابوری عەرەبان، گردی سلێمان و گردی سپی-دا سووڕانەوە.

لە كۆتایی راگەیندراوەكەدا هاتووە، لەم هێرشانەدا، هیچ زیانێك بەر هێزەكانی گەریلا نەكەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا