پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گه‌لان_هه‌ده‌په، له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا رایگه‌یاند: ئێمه‌به‌رگری ده‌كه‌ین و سه‌رده‌كه‌وین ده‌بێت ئه‌ردۆغان له‌وه تێبگات زیندان شوێنی ئێمه نیه، ئێمه رۆژه‌كان ناژمێرین تا بزانین كه‌ی له زیندان ده‌رده‌چین به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌ردۆغان رۆژه‌كان بژمێرێت بزانێت چه‌ندی تر له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێت.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی زیندانیكراوی هه‌ده‌په له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی تی 24 له‌گه‌ڵی سازكراوه رایگه‌یاند: من زیندانی نیم، به‌ڵكو بارمته‌ی سیاسیم.
ده‌میرتاش وتی: ئه‌ردۆغان له من و كه‌سانی وه‌ك من ده‌ترسێت ده‌بێت له‌وه تێبگات زیندان شوێنی ئێمه نیه به‌ڵام تێناگات، ئێمه پیاوی گه‌لین گه‌لیش هه‌رگیز منداڵه‌كانی خۆی به‌ته‌نها جێناهێڵێت.
له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش باسی له‌وه‌كرد، من رۆژه‌كان ناژمێرم بزانم كه‌ی له زیندان ئازاد ده‌بم، ئێمه به‌رگری ده‌كه‌ین و دڵنیاین سه‌رده‌كه‌وین، ئه‌ردۆغان ده‌بێت رۆژه‌كان بژمێرێت تا بزانێت چه‌ندی ماوه له ده‌سه‌ڵاتدا.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان_هه‌ده‌په، له 4ی تشرینی دووه‌می 2016 ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه زیندانیكراوە و تا ئێستا ئازاد نه‌كراوە.