تورکیا هێرشی كردە سەر شەنگال

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توركیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کەمپی سەردەشتی لە سەر چیای شەنگال بۆردوومان كرد.

حەسەن حاجی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی ئازادیی دیموكراسی ئێزدیان لەقەزای شەنگاڵ بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، توركیا لەڕێگەی فرۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كەمپی سەردەشتی لەسەر چیای شەنگاڵ بۆردومانكرد هاوكات بەوتەی حەسەن حاجی سوڕانەوەی فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانیش بەسەر شەنگال و دەوروبەرییەوە بەردەوامییان هەیە.

وتیشی، تائێستا زیانە گیانی و مادییەكانی هێرشەكەی سەركەمپی سەردەشت لەسەر چیای شەنگاڵ نەزانراوە.

حەسەن حاجی، ئاماژەی بەوەشكرد، كەمپی سەردەشت لەسەرچیای شەنگاڵ زیاتر لە دوو هەزار ماڵی ئاوارەی ئێزدی تێیدا نیشتەجێن و لەئێستادا ژیانیان لەمەترسیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا