هەپەگە: توركیا چەكی كیمیایی بەرامبەر گەریلا بەكاردەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەریلاكانی پەكەكە بەرگری دەكەن و ناهێڵن سوپای توركیا پێشڕەوی بكات، لە بەرامبەردا گازی ژەهراوی و چەكی كیمیایی دژی گەریلا بەكاردەهێنێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی 15 ی تەمموز كاتژمێر لە نێوان 4:25 بۆ 4:30 خولەك سوپای توركیا بە فڕۆكەی جەنگیی دەوروبەری گوندی یەكماڵێی هەرێمی بەرگارێی ناوچەی ئامیدی بۆردوومان كردووە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە: ڕۆژی15 ی تەمموز كاتژمێر لە نێوان23:00:00 گردی كۆردینەی مەتینا و گۆڕەپانی قەڵای قومری گوندی دەشیشێی كانی ماسی ئامێدی بە هێلیكۆپتەر بۆردوومان كراون.

ئەوەشخراوەتە روو، سوپای توركیا، كە لە بەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان، بێچارە بووە، لەدژی هەرێمەكان كە بەرخۆدانی تێدا ئەنجام دەدرێت، چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا كە داگیركەران بەهۆی ژمارەی زۆری كوژراوەكانیان چەكی قەدەغەكراو بەكاردەهێنن، هێزەكانیان بە بڕیارێكی گەورەوە بەرخۆدان دەكەن”.

هەپەگە، لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ ناوچەی ئاڤاشین، ئەوەی خستووەتەڕوو، لە نێوان 14_16 ی تەمموز سوپای داگیركەری تورك بە ئۆبوس گۆڕەپانی وەرخاڵێی بۆردوومان كرد.

15 ی تەمموز لەنێوان سوپای توركیا بە گازی ژەهراوی و كیمیایی هێرشی كردە سەر تونێلەكانی شەڕ لەسەر گردی سۆر.
15ی تەمموز سوپای توركیا تونێلەكانی شەڕی نێوان گۆڕەپانی وەرخاڵێی بە تەقەمەنی و چەكی كیمیایی رووبەرووی هێرش بووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا