ژمارەیەك بەرپرسی كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

دوای لێكۆڵینەوەكانی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی عێراق و بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەگەندەڵی، پێنج بەرپرسی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك دەسگیركران.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، نوسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی عێراق لە كەركوك لێكۆڵینەوەی لەبارەی كاروبارەكانی كۆمپانیای دابەشكردنی نەوتی كەركوكەوە كردووەو بەهۆیەوە دەركەوتووە ژمارەیەك بەرپرسی كۆمپانیاكە لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی تێوەگلاون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بەرپرسانە بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراون كە لە نێویاندا بەرپرسی چاودێری ئەلكترۆنی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و بەرپرسی دوو وێستگەی دابەشكردنی سوتەمەنی لەگەڵ و بەرپرسی بەشی چاودێری هەردوو وێستگەكەی تێدایە.

دەستەی دەستپاكی عێراق، تۆمەتبارەكان گۆڕانكاریان لەداتاكانی وەرگرتن و فرۆشتنی سوتەمەنیدا كردووە، لەئێستاشدا بەپێی مادەی (340) لەیاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا