كازمی بۆکۆمسیۆن: حکومەت هەموو پێداویستییەك بۆ هەڵبژاردنێكی پاك دابین دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق كۆبونەوەو كازمی  بەڵێنیدا هەموو پێداویستییەک دابین بکات بۆ دەستەبەرکردن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێكەرد لەعێراق.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، حکومەت سورە لەسەر ئەوەی کە سەرجەم پێداویستیەکانی کۆمیسیۆن جێبەجێ بکات بۆ دەستەبەرکردنی پاكێتی  و شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی بەشداری فراوان لەو پرۆسەیەدا.

كازمی، ستایشی  ئامادەکاری و هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردووەو جەختی لەوە كردووەتەوە کە دەزگاکانی حکومەت ڕێنماییان وەرگرتووە بۆ ئەوەی هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ کۆمیسیۆن دابین بکەن و ڕێکارە پێویستەکان ئاسان بکرێن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت ئەویش بەبێ دروست بوونی هیچ بەربەست و کێشەیەکی تەکنیکی .

لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە هیچ هەولێك بۆ دواخستی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەئارادا نییە.

بڕیارە رۆژی 10 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا