سیستانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق رەتیكردەوە دەستوەر بداتە كاروباری پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و دەڵێت، لەو دۆسیەیەدا بێلایەن دەبن.

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق رایگەیاند، بە هیچ جۆرێك نابن بە لایەن لە كاروبارەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و گفتوگۆی نێوان كوتلە سیاسییەكان.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەكەنەوە كە هەندیك لایەن بڵاویان كردووەتەوە و باسیان لەوە كردووە سیستانی دەستوەردانی لە كاروبارەكان كردبێت.

رۆژی 10_10_2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تا ئێستا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رانەگەیەندراوە، بەهۆی یەكاڵاكردنەوەی ئەو تانانەی لەلایەن كاندید و قەوارەكانەوە ئاراستەی كۆمسیۆن كراون، هەركات كۆمسیۆن هەموو تانەكانی یەكلایی كردەوە، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 10_10_2021 ئاشكرا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا