بەشیر حەداد: پێویستە هەوڵ بۆ بنیادنانەوەی دەوڵەت لەسەر بنەما دەستووریەكان بدەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

د.بەشیر حەداد، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق رایگەیاند: پێویستە هەموو لایەنەكان هەوڵ بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی دەوڵەت بدەن لەسەر بنەماكانی دەستووری و دادگەری و هاووڵاتی بوون و گەڕانەوەی هەیبەت بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت.

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و دانانی مەلیك فەیسەڵ وەكو مەلیكی عێراق لە 22ی ئابی ساڵی 1921، دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە، و لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو رووداوە بابەتێكی مێژووییە لە سایەی ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە ناوچەكەدا روویاندا و رووداوێكی سیاسی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بوو لەو ماوەیەدا.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەشی بەوەدا كە:پێویستە هەموو لایەنەكان، هەوڵی تەواو بدەن بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی دەوڵەت لەسەر بنەمایەكی دەستووری راست و دروست و چەسپاندنی دادگەری و یەكسانی و گەڕاندنەوەی متمانە و هەیبەت بۆ داموودەزگاكانی دەوڵەت و چارەسەركردنی كێشە سیاسیی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان و كۆتاییهێنان بە بابەتی ئاوارەكانی ناو كەمپەكان و ئاسانكاری كردن بۆیان تاوەكو بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان”.

دكتۆر بەشیر حەداد، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی یەك دەنگی لایەنە سیاسی و هێزە نیشتمانییەكان بۆ جێگیركردنی ئارامی و سەقامگیری و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە وڵات و دروستكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاونیشتمانیان و چەسپاندنی دادگەری كۆمەڵایەتی و سەروەری یاسا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا