وەزارەتی پەروەردەی عێراق: هەر ناوەندێکی خوێندن پابەندی بڕیاری پشووەکە نەبێت سزای بەسەردا دەسەپێندرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی خوێندن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەر ناوەندێکی خوێندن پابەندی بڕیارەکە نەبێت سزای بەسەردا دەسەپێندرێت.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کردووە ئاشکرایکرد، لە سبەینێوە سێشەممە12ی کانونی یەکەم، تا ڕۆژی 20ی کانونی یەکەم، لە سەرجەم قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکان دەوام رادەگیرێت.

ڕوونیکردەوە، پێویستە سەرجەم قوتابخانەکان پابەندی ڕێنماییەکە بن و سەرپێچیکاران توندترین سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.

لەکاتێکدا، وەزارەتی پەروەردەی عێراق پێشتر ئاماژەی بەوەکرد، وەک ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هێورکردنی ناوەندەکانی دەنگدان لە دامەزراوە پەروەدەییەکان هەروەها بۆ جێبەجێکردنی راسپاردە حکومی و نیشتیمانییەکان هەشت ڕۆژ پشوو ڕادەگەیەنن و 20ی کانونی یەکەم کۆتا ڕۆژی پشووەکە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا