بەڕێوەبەری گشتی باج و دەراماتەکان: خۆدزینەوەیەکی زۆر لە پێدانی باج هەیە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی باج و دەراماتەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “خۆدزینەوەیەکی زۆر لە پێدانی باج هەیە و خەریكە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە.

د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باج و دەراماتەکان لەبارەی پێدانی باج لەلایەن هاوڵاتیان و کۆمپانیاکانەوە بە حکومەت بە دەزگای میدیا و زانیاری راگەیاند: “بەدڵنیاییەوە ئێمەش لەگەڵ ئەو رایەی هاووڵاتییانین کە خۆدزینەوەیەکی زۆر (لە پێدانی باج) هەیە، ئەمەش لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، رێکخستنەوەی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی چەندین ساڵەش کە رەگ و ڕیشەی لەنێو کۆمەڵگە داکووتاوە، پێویستیی بە کاتە”.

بەوتەی كەمال وەرتێ لای ئەوان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ کۆمپانیا و باجدەرێک پارێزبەندی نییە و بەیەک چاو سەیری باجدەرانی کوردستان دەکرێت باجی لێوەرنەگیریت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ژمارەیەك بڕیاری بۆ رێکخستنەوەی باج دەرکرد و بەرێژەی جیاواز باجی خستەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت، کۆمپانیاکانی نەوت، کارمەندانی بیانی، ئۆتۆمبێلی گرانبەها، ریکلام، ریستۆرانت، هۆتێل و لێدانی ستیکەر لەسەر بەرهەمی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان و لێخۆشبونیشی لەهەمو جۆرە باجێك هەڵوەشاندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا