تەندروستی جیهانی: تێپەڕاندنی کۆرۆنا پەیوەستە بە دابەشکردنی یەکسانی ڤاکسینەوە

پۆڵەتیک پرێس

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، تێپەڕاندنی قەیرانی کۆرۆنا پەیوەستە بە دابەشکردنی یەکسانی ڤاکسین بەسەر وڵاتان جیهاندا.

تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکیدا داواشی لە وڵاتانی دەوڵەمەند کرد هاوکاری وڵاتانی هەژار و تازەپێگەیشتوو بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین و دەشڵێت، ” هەندێک لەو وڵاتانە تا ئێستا پرۆسەی پێدانی ڤاکسینیان بە هاوڵاتیانیان دەستپێنەکردووە”.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە وڵاتانی دەوڵەمەند ئەو ژەمە ڤاکسینانەی لە پێویستی خۆیان زیاترە بە وڵاتانی هەژاری ببەخشن نەک بۆ منداڵان بەکاریبهێنن کە مەترسی کەمتریان لە توشبوون بە کۆرۆنا هەیە”.

لەو بارەیەوە بروس ئیلوارد، راوێژکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی، ” کارەکانمان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کۆرۆنا شکست دەهێنێت ئەگەر ژەمە ڤاکسینی پێویست بۆ وڵاتان بەدەست نەهێنین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا