لە هەولێر خۆپیشاندانی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەك بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوكەت لە شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی لە بەشە ناوخۆییەكانیان گردبوونەوە و بۆ ماوەیەكیش شەقامی كەركوك _ هەولێریان داخست.

ئەمشەو خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوكەت لە شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی لە بەشە ناوخۆییەكانیان گردبوونەوە و شەقامی سەرەكیی كەركوك _ هەولێریان داخست.

خوێندكاران دەڵێن، ماوەی هەفتەیەكە كارەبا و ئاو و سووتەمەنی پێویستیان لە بەشە ناوخۆییەكانیاندا نییە، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما دابەزیون و خزمەتگوزاری پێویستیان نییە.

دەشڵێن، كە كێشەكانیان گەیاندووەتە بەرپرسانی بەشە ناوخۆییەكەیان، ئەوانیش بەڵێنی چارەسەركردنیان داون، بەڵام تائێستا چارەسەریان نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا