پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، باندێکیان دەستگیرکردووە، کە 570 هەزار دۆلاریان ساختە کردووە و ویستویانە لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە18ی حوزەیران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئاشکرایکرد، باندێکی چوار کەسیان دەستگیرکردووە، کە 570 هەزار دۆلاریان ساختەکردووە و ویستویانە لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، باندەکە سەرجەمیان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و یەکێکیان ژنە.
جەختیکردەوە، تائێستا لە دهۆک بە گەورەترین باندی ساختەکاری دادەنرێت، کە دەستگیرکرابن.