پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختده‌كاته‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌رووی ئاسایش و ئارامییه‌وه پارێزراو بهێڵنه‌وه. راشیده‌گه‌ینێت: دوای دروستبوونی ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، تیرۆریستان ده‌رفه‌تی قۆستنه‌وه‌ی كاری تیرۆریستی و تێكده‌رانه‌یان كه‌مبۆته‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو ناوه‌ندی باڵای هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر – به‌غدا و هه‌ر چوار ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی خانه‌قین – كه‌ركوك – موسڵ – كه‌سك)ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی كۆبۆوه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، جه‌ختیكردووەتەوە له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بۆ ئاستێكی باڵاتر، له‌به‌رامبه‌ر روبه‌ڕبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه جێناكۆكه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ش فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی راسپاردوو، كه له‌ئه‌رك و فه‌رمانی خۆیان به‌رده‌وام بن و پاڵپشتی و پشتگیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی له پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی و چاره‌كردنی كه‌موكوڕیه‌كانی دووپاتكرده‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، باسی لەوەشكردووە، له‌ماوه‌ی رابردوودا دۆخی ناوچه جێناكۆكان له مه‌ترسیدا بووه‌و به‌رده‌وام تیرۆریستان ده‌رفه‌تی قۆستنه‌وه‌ی كاری تێكده‌رانه‌و نامرۆڤانه‌یان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، له ئێستاشدا ئه‌ركی هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق ئەوەیە به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی چاودێری وردی ناوچه‌كه بكه‌ن تا له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌ر و گیانی هاوڵاتیان و دانیشتوانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچانه پارێزراوبێت.