بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری کوردستانی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەرۆی ئەمرۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچکەیەکی پارێزگای ماڵاتیای باکوری کوردستانی هەژاند.
سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا ئافاد بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمرۆ   بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچکەی یەشیلیورتی سەربە پارێزگای ماڵاتیای هەژاند.

ئاماژەی بەوەشداوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە و بەتەواوی هەستى  پێکراوە.

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلە بەپێوەری رێختەر باکوری کوردستان و تورکیاو رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە ٤٦ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوەو نزیکەى ٢٠٠ هەزار کەسی دیکە بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا