چەند زانیارییەك دەربارەی ئەو درۆنەی ئەمریكا دەیداتە پێشمەرگە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درۆنی ئێیرۆ ڤایرۆنمێنت ئار كیو 20 پوما فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی قەبارە مامناوەندە كە بە باتری كار دەكات و بەدەست هەڵدەفڕێنرێت، لەلایەن كۆمپانیای ئێیرۆڤایرۆنمێنت دروست كراوە.

كاری سەرەكی ئەم درۆنە چاودێریكردن و كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگرییە لە رێگای بەكارهێنانی كامێرایەك كە بە تیشكی كارەبایی و تیشكی ژێر سوور یاخود ئینفرارێد كامێرا ‌كار دەكات.

لە ساڵی 2007 بۆ یەكەمین جار ئەم درۆنە تێست كراوە و تاكو ئێستا زیاتر لە هەزار دانەی لێ دروستكراوە. هێزەكانی ئەمەریكا ئەم جۆرە درۆنە بەكار دێنن و متمانەیەكی زۆریان پێیەتی.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كۆمپانیاكە لە بارەی فڕۆكەكە بڵاویكردووەتەوە، ئەو فڕۆكەیە تەنیا دراوەتە 10 وڵات و سەرجەمیان هاوپەیمانی ئەمەریكان، لەمەودوا دەدرێتە هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش.

درۆنەكە لە دوری 15 كیلۆ مەترەوە كۆنترۆڵ دەكرێت و خێراییەكەی دەگاتە 83 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

بە گوێرەی بودجەی بەرگری 2022ی ئەمەریكا، پێنج دانە لەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دابین دەكرێت و لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانیشیان، لەلایەن ئەمەریكاوە راهێنانی تایبەت بە پێشمەرگە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا