وەزیری ئاوەدانكردنەوە بەڵێنێك بە خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ئاوەدانكردنەوە سەردانی دەربەندیخان دەكات و رایدەگەیەنێت، بە پەرۆشیەوە بۆ پشتیوانی و بەرزكردنەوەی داواكاریەكانتان هاتووم و لە كاتی جێگیربوونی كەش و هەوا دەستدەكرێتەوە بە كاركردن لە پرۆژەكانی ڕێگاوبانی سنورەكە.

دوای نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 5_2_2023، دانا عبدالكریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن سەردانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخانی كرد و لەگەڵ قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و لێپرسراوانی ئەمنی و چالاكوانانی خۆپیشاندان و مانگرتوان لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزاكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا لە لایەن قائیمقام و لێپرسراوانی ئەمنی و چالاكوانانەوە گفتوگۆكرا لەسەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران و چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای دەربەندیخان.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە ڕایگەیاند بۆ پشتیوانی و بەرزكردنەوەی داواكاریەكانتان هاتووم و هەرچەندە ئەو دوو داواكاریە سەرەكیەی داوای دەكەن كە خۆی دەبینێتەوە لە تەواوكردنی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوە و كەمی كارەبای دەربەندیخان پەیوەندی نیە بە كاری وەزارەتەكەی ئەوەوە، بەڵام بە پەرۆشیەوە داواكاریەكانتان بەرزدەكەمەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە سەبارەت بە پرۆژەكانی ڕێگاوبانی سنورەكە ڕایگەیاندوە: بەهۆی باروودۆخی كەش و هەواوە پرۆژەكان ڕاگیراوە لە كاتی جێگیربوونی كەش و هەوا دەستدەكرێت بە كاركردن لە پرۆژەكانی ڕێگاوبانی سنورەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا