پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممە ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور ، پلەکانی گەرما بەنزیکەی یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما گەرمیان دەبێت کە 37 پلەی سیلیزییە، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 17 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا