پۆلیسی سلێمانی: هێڵی گەرمی 104 كەوتەوەكار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە هێڵی گەرمی104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی بۆماوەی چەند سەعاتێك لەكاركەوت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێڵەكە كەوتەوەكار .

ئەمڕۆ شەممە21ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین لەكاتی بوونی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەو بكەن”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی هەبوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بەژمارەکانی،104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە بکەن.

لەکاتێکدا، دوێنێ هەینی20ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەهۆی هەبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی لەکاتژمێر ١٢ی شەوەوە تا کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی سبەی شەممە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (١٠٤) لەکاردەکەوێت و تیمەکانمان لەهەوڵی چاککردنەوەیدان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا