بەرپرسێکی پارتی لەنۆرەی وەرگرتنی موچە گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خانەنشینێک لەهەولێر لەسەرەی وەرگرتنی موچە گیانی لەدەستدا و بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس خانەنشینەکە کارگێڕی ناوچەی خاک و بەرپرسی ڕێکخراوی گوێڕ بووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، مەسعود مەلا شاکر، کارگێڕی ناوچەی خاك و بەرپرسی ڕێکخراوی گوێڕی پارتی بووە و ئەمڕۆ یەکشەممە لەنۆرەی وەرگرتنی موچە لە شاری هەولێر گیانی لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، خانەنشینەکە پێش ئەوەی نۆرەی بێت گیانی لەدەستداوە و بەگوێرەی قسەی هاوڕێکانی، دەوترێت هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و پێش ئەوەی موچەکەی وەربگرێت گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا