كارمه‌ندی هاتووچۆ له‌ ترافیك لایته‌كانی سلێمانی نامێنێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم کارمەندانی ترافیکەکان دەگوازێتەوە بۆ ناوەندی شار و کامێرای سەر ترافیکلایتەکانیش کاردەکەن.

سەعدوڵا عەزیز، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی به‌ پۆڵەتیک پرێس-ی راگەیاند، “هۆشیاری هاوڵاتیان بە رۆژدا زۆر باشە و سەرپێچی نیە، هەربۆیە بڕیارماندا کارمەندانی هاتووچۆی ترافیکلایتەکان بگوازینەوە بۆ ناووەندی شار و بۆ ئەو شەقامانەی کە پیادەرەوی هاوڵاتیانی لێدەکرێت بەمەبەستی هاوکاری کردن و ئاسانکاری هاوڵاتیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “کامێرای سەر ترافیکلایتەکان کاردەکەن، بە شەو ئاسایی کارمەندی هاتووچۆ لە ترافیکەکانیشدا کاری خۆیان ئەنجام دەدەن چونکە بەشەودا سەرپێچیکار زۆرن”.

سەعدوڵا عەزیز، باسی لەوەشکرد، بۆ ماوەی هەفتەیەکە ئەم بڕیارەیان چۆتە بواری جێبەجێکردنەوەوە هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا