عێراق كەمپەكان دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێت، تا كۆتایی ساڵی داهاتوو سەرجەمی كەمپی ئاوارەكانی دادەخرێت و بە تەواوی دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

كەریم نوری بریكاری وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی كێشەی لۆجستی و ئەمنی و ناكۆكی نێوان هۆزەكان، دۆسیەی كۆتایهێنان بە ئاوارەكان دواكەوتووە، بەڵام كۆتایی ساڵی داهاتوو ئەو دۆسیەیە بە تەواوی دادەخرێت.

وتیشی، عێراق رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە ئیدارەدانی پرسی ئاوارەكان كە لە ساڵی 2014 ەوە بە 170 كەمپ و 850 هەزار خێزانی ئاوارە دەستیپێكرد، لە ئێستاشدا تەنها 28 كەمپی ئاوارەكان ماونەتەوە كە دابخرێن.

كەریم نوری باسی لەوەشكرد، پێدەچێت بەشێك لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەردەوام نەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان، تەواوی ئاوارەكانیش دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان بەڵام بەو مەرجەی ژیانێكی سەقامگیر و پارێزراویان هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا