وەزیری خوێندنی باڵا: تا دۆخی ئابووری هەرێم ئاسایی دەبێتەوە کرێی خوێندن لە سیستەمی پارالێڵ وەرناگیرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە دوێنێ یەکشەممە لە هەولێر ئەنجامیدابوو رایگەیاند، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە کە دەرماڵەی خوێندکاران دەستپێبکاتەوە و بەبڕیاری ئەنجوومەنەکەش، کرێی خوێندن لە سیستەمی پارالێڵ لە هیچ خوێندکارێک وەرناگیرێت، ئەو بڕیارەشی بۆ  رەچاوکردنی خراپیی دۆخی دارایی هەرێم و قوتابیان گەراندووەتەوە.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەوام دەکرێت و پرۆسەی خوێندنی هیچ زانکۆیەکی هەرێم دوانەکەوتووە.

وەزیری خوێندنی باڵا لە درێژەی قسەکانیدا، سوپاسی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات، کە سەرەڕای سەختی ژیان و دواکەوتنی مووچەکانیان، ئەرکەکانیان رادەپەرێنن و هیوادارن ئەو ماوەیەی کە بۆ خوێندنی ئەمساڵ ماوە بەبێ کێشە بەرێوەبچێت.

سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندکاران، وەزیری خوێندنی باڵا ووتی، “پێش دەستپێکی ساڵی ئەکادیمی، بە نووسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە کە دەرماڵە بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابینبکرێت، هەموو ئەو ئەرکانەی لەسەر ئەو دۆسییە پەیوەندی بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە هەیە جێبەجێ کراوە”.

باسی لەوەشکرد، هەمو زانکۆکان پابەندکراون بەوەی کرێی پاراڵێڵ لە خوێندکاران وەرناگیرێت و ئەو رێکارەش بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دراوە، تاوەکو دۆخی دارایی هەرێمی کوردستانی سەقامگیر دەبێتەوە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا