پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی لێدوانی وەزیری پلاندانانی عێراق، ئاستی هەژاری لە عێراق بۆ ڕێژەی %25 بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولزەهرە هنداوی، وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی 2022دا ئاستی هەژاری بۆ ڕێژەی %25 بەرزبووەتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی ئابووری و ڕاگیرانی پڕۆژەکان و ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وتیشی، ئەوەش لەکاتێکدایە لە ساڵی 2019 و 2020 ڕێژەی هەژاری نەدەگەیشتە %20ی دانیشتووانی عێراق.