كۆمسیۆن لیستی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لیستی كاندیدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد، هاوكات حكومەتی عێراق داوا لە كۆمیسیۆن دەكات كارەكانی بە باشترین شێوە ئەنجام بدات.

رۆژی سێشەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2023 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رەزامەندی داوە لەسەر لیستی كۆتایی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و ناوەكانی پەسەند كردووە، كە ژمارەیان 5915 كاندیدە.

هاوكات ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا رایگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەواو كراون.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەروەها داوای لە كۆمیسیۆن كردووە بە باشترین شێوەیە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوەببات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا