نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی پەتای برسێتییەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی پەتای برسێتی لە منداڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرهەمبێت کە بووەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی خۆراک و ملیۆنان کەسی دووچاری برسێتی کرد.

لەوبارەیەوە، دەیڤد بیزلی سەرۆکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی رایگەیاند، بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ١٣٥ ملیۆن کەس بەرەو هێڵی هەژاری دەڕۆیشتن، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە بۆ ٢٧٠ ملیۆن کەس زیادی کردووە.

رێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی کە ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی هەوڵەکانییەوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدرا، هۆشداریدایە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئەوەی جیهان رووبەڕووی پەتای برسێتی و قاتوقڕی دەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، ساڵی ٢٠٢١ لە هەر ٣٣ کەسێکی جیهان کەسێک پێویستی بە یارمەتی مرۆیی دەبێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک خۆراک و ئاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا