نەتەوەیەکگرتووەکان بە بڕی 10 ملیار دۆلار هاوکاری سورییەکان دەکات

ئەم بابەتە 34 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

گەورە بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە بەخشەرانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ کرد هاوکارییەکانی زیانبەرکەوتووانی شەڕی ناوخۆی سوریا زیادبکەن.

ئەم داواکارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکاتێکدایە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆنگرەیەک بۆ پاڵپشتیکردنی سوریا بەڕێوەبچێت.

بەپێی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، نزیکەی 24 ملیۆن خەڵک لە سوریا و پەنابەرانی ناوچەکە پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە و بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵ دەدرێت لە کۆبوونەوەکەی برۆکسل 10 ملیار دۆلار بۆ زیانبەرکەوتووانی شەڕی ناوخۆی سوریا کۆبکرێتەوە.

هاوکات، بڕیارە 4.4 ملیار دۆلار لەو بڕە پارەیەی کۆدەکرێتەوە بۆ زیاتر لە 13 ملیۆن خەڵکی ناوەوەی سوریا دابینبکرێت کە زۆربەیان ئاوارەن و 5.5 ملیۆن سوری لە دەرەوەی سوریا کە لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە نیشتەجێن بە بەهای 5.8 ملیار دۆلار هاوکاری بکرێن.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک