عێراق کۆتایی بە گەورەترین قەرز لەمێژووی خۆیدا هێنا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق دواین گوژمەی قەرەبووکردنەوەی دەوڵەتی کوەیتی دا، کە لە ساڵی 1990ەوە بەهۆی داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن ڕژێمەکەی سەدام حسێن لەسەری کەڵەکە ببوو.

لیژنەی قەرەبووکردنەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، عێراق کۆتا گوژمەی قەرەبووکردنەوەی داگیرکردنی کوەیتی داوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو قەرەبوەی بەغدا بە کوەیتی داوە تا ئێستا 52.4 ملیار دۆلارە.

پێشتر لیژنەی قەرەبووکردنەوەی کوەیت 2.7 ملیۆن داواکاریی قەرەبووکردنەوەی پێگەیشت، کە بەهای قەرەبووکردنەوەکەی گەیاندبووە 352.5 ملیار دۆلار، بەڵام لیژنەکە بڕیاریدا تەنیا 1.5 ملیۆن داواکاریی قەرەبوو بکرێنەوە، ئەوەش دەیکردە 52.4 ملیار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا