ئەمریکا لەبارەی “ئەنساڕوڵـڵا”وە وەڵامی نەتەوەیەکگرتووەکان دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمریکا رەتیکردەوە لە بڕیاری هەژمارکردنی کۆمەڵەی “ئەنساڕوڵـڵا” وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی یەمەن پاشگەزببێتەوە.

لەوبارەیەوە، ریچارد مایڵز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، وڵاتەکەی کار بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و هاوردەی بازرگانی بۆ یەمەن دەکات.

وتیشی: پێمانوایە ئەمە هەنگاوێکی دروستە و پێویستە پەیڕەوی بکەین ئەگەر بمانەوێت لەڕووی سیاسییەوە بەرەو پێشەوە بچین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ژمارەیەک لە بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە واشنتۆن کرد لەو بڕیارە بکشێتەوە کە کۆمەڵەی “ئەنساڕوڵـڵا” وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی لەقەڵەم دەدات، بە بڕوای ئەو بەرپرسانە، ئەم بڕیارە دۆخێکی مرۆیی مەترسیدار بۆ یەمەن دەهێنێتە ئاراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا