لەسەر دۆخی سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵ و دیبلۆماتکارانی وڵاتان لەهەولێر کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵ و دیپلۆماتکاران لە هەولێر لەبارەی دۆخی سلێمانی کۆدەبێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری هەولێر لەگەڵ کونسوڵ و دیبلۆماتکارانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا کۆدەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دۆخی شاری سلێمانی و ئەو گەمارۆیەی بەبڕیاری تاکڕەوانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، خراوەتەسەر شاری سلێمانی.

نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان چاودێری دۆخی سیاسی، ئابووریی و ئەمنیی هەرێم دەکەن، کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی ئەو وڵاتانە بۆ ڕوونکردنەوەیە سەبارەت بەو دۆخەی لە سلێمانی دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا