پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کوەیت خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا یەکەم مانگی دەستکردی بەناوی کوەیت سات 1 ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2023 کوەیت یەکەم مانگی دەستکردی خۆی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە دوای چوار کاتژمێر و دوو خولەک لە ناردنی مانگی دەستکردی کوەیت سات 1، یەکەم سیگناڵ بنێرێتەوە بۆ وێستگەی زەمینیی.
جێی ئاماژەیە ئەم مانگە دەستکردەی کوەیت بەدەوری هەسارەی زەویدا دەسوڕێتەوە و کامێرای زۆر وردی لێبەستراوە.