ئیسرائیل پێداچوونەوە بۆ سیاسەتەکانی بەرامبەر ئێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەر لەدیدارە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، چاوبخشێنێتەوە بە سیاسەتی وڵاتەکەی بەرامبەر ئێران.

نەفتالی بێنیت، سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل بڕوای وایە، بەتێڕوانین لەبوونی حکومەتی نوێی ئیسرائیل و حکومەتی دیموکراسی واشنتۆن و بەردەوامی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، پێویستە سیاسەتی مامەڵەکردن بەرامبەر ئێران نوێبکرێتەوە.

لەوبارەیەوە چەند گەورە بەرپرسێکی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکرد، یەکێک لەو دۆسیانەی لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە تاووتوێ کراوە و پەیوەستە بە ئێرانەوە، بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەیە، ئەو بەرپرسانە دەڵێن: سەرباری ئەوەی ئیسرائیل دژی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانە، بەڵام گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنەکە لەبەرژەوەندی ئیسرائیلە.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا ئێران و وڵاتانی ناو رێککەوتنی ئەتۆمی شەش خولی دانوستانیان لەڤیێنا ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی کۆتایی ئەو دانوستانانە ئاشکرا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا