رێککەوتنی ئەتۆمی بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوەدەبینێت

پۆڵەتیک پرێس

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی و هێزە جیهانییەکانی دیکە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاویان بەخۆیانەوەبینیوە لەدیالۆگەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەڤیێنا.

رۆژی دووشەممە سەعید خەتیبزادە رایگەیاند، سەرباری ئەوەی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو هەیە لەدیالۆگی رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام هێشتا هەندێک دۆسیە ماوە کە پێویستیان بە چارەسەرە.

لەمانگی نیسانی رابردووەوە ئێران و چەند زلهێزێکی جیهان لەڤیێنا هەوڵدەدەن بۆ دیاریکردنی ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە ئەمریکا و ئێران بیگرنەبەر لەپێناو چالاکییە ئەتۆمییەکان و پابەندبوونەوەی تەواوەتی بەە رێککەوتنە ئەتۆمییەی کە لەساڵی 2015 واژۆکرا.

لەماوەی رابردوودا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن ئامادەیە بۆئەوەی بگەڕێتەوە ناو رێککەوتنی ئەتۆمی بەو مەرجەی ئێران پابەندببێتەوە بەو بڕگانەی رێککەوتنەکە کە پەیوەستن بە پیتاندنی یۆرانیۆمەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا