رۆحانی و رەئیسی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر داهاتووی رێککەوتنی ئەتۆمی و دانوستانەکانی ڤیێنا کرد.

لەوبارەیەوە عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتن پەیوەندی نییە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێرانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدانوستانەکانی ڤیێنا گەیشتینە دەقێکی ئاشکرا و چاوەڕێی بڕیاری سیاسی واشنتۆنین و هیوادارین لەڕێی ئەم حکومەتەی ئێستاوە بگەینە لێکتێگەیشتن لەڤیێنا.

لەوەڵامیشدا بۆ قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە وتی: لێدوانەکانی وتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا بەڵگەن بۆ دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا