هەڵوێستی نوێی ئێران لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسێکی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ چالاکییەکی ئەتۆمی ناوەستێنێت هەتا ئەمریکا تەواوی سزاکان لەسەر تاران لانەبات.

ئەو بەرپرسە بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی %20 لە چوارچێوەی مادەی 36ی ناو رێککەوتنی ئەتۆمیدایە و تەنیا لەو کاتەدا دەیوەستێنین کە تەواوی سزاکانی ئەمریکامان لەسەر لاببرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەخێرایی کات بەفیڕۆدەدات و ئەگەر بەپەلە سزاکانی لەسەر ئێران لانەبات ئەوا رووبەڕووی رێوشوێنی پێشوەختەی ئێران دەبێتەوە.

پێشتریش سەرچاوەیەک لە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەی پۆڵیتیکۆی راگەیاند، ئەم هەفتەیە ئیدارەی وڵاتەکەی پلان دادەنێت بۆئەوەی پێشنیارێکی نوێ بۆ ئێران بکات بەمەبەستی ئەوەی هانیبدات دانوستان لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا