مەرجی گەڕانەوەی ئێران بۆناو رێککەوتنی ئەتۆمی

پۆڵەتیک پرێس

حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەکردەوە، ئەگەر ئەمریکا سزاکان لەسەر وڵاتەکەی لابەرێت، ئەوا لەماوەی دوو رۆژدا پابەندییەکانی لەناو رێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ دەکات.

حەسەن روحانی باسی لەوەکرد، تاران پارێزگاری لە رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە و مافی گەلە سزا لەسەر وڵاتەکەی لاببرێت، وتیشی: دواخستنی لابردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، ستەمە لە گەلەکەمان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا دانیناوە بە هەڵەکانی ئیدارەی پێشووی وڵاتەکەیدا، بەڵام هیچ هەنگاوێکی جددی نەناوە بۆ لابردنی سزاکان لەسەر ئێران.

بە قسەی روحانی، “دۆسیەی سەرەکی بۆ ئێران لابردنی سزاکانە، ئەمریکا لێدوان و قسەی خۆی لەبارەی ئێرانەوە گۆڕیوە، بەڵام هێشتا سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر تاران نەگۆڕاوە”.

باسی لەوەشکرد، گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەڕێی دروشم و بڵاوکراوەوە بەدینایەت، ئێمە چاوەڕێی هەنگاوی کردەیین، وتیشی: رێککەوتنی ئەتۆمی گرنگترین رێککەوتنە لە مێژووی سیاسی ئێران کە بووەهۆی بەیاساییکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە.

لەدوای ئەوەی ساڵی 2018 ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە، دەستیکرد بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا بەهۆی چالاکییە ئەتۆمییەکانییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا