قاڵیباف پەیامێکی خامنەیی دەگەیەنێتە پوتین

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە رۆژی یەکشەممە محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران چاوی بە ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا بکەوێت و پەیامێکی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێرانی پێبگەیەنێت.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە، قاڵیباف سەردانی مۆسکۆی پایتەختی روسیا بکات و لە سەردانەکەیدا چاوی بە پوتین و سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا بکەوێت.

بەپێی میدیاکانی ئێران، قاڵیباف پەیامێکی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران دەگەیەنێتە پوتین، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆکی ئەو پەیامە ئاشکرا نەکراوە.

هاوکات، بڕیارە قاڵیباف هەڵوێستی ئێران لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە بگەیەنێتە پوتین و بەیەکەوە تاوتوێی فرۆشتنی نەوتی ئێرانی و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هاوینی رابردووەوە، محەمەد باقڕ قاڵیباف لەلایەن پەرلەمانی روسیاوە بانگهێشت کراوە و بڕیارە رۆژی یەکشەممە سەردانی ئەو وڵاتە بکات و سەردانەکەشی سێ رۆژ دەخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا